ئێمباپێ مەترسی لەدەستدانی یاری کلاسیکۆی لەسەرە
کیلیان ئێمباپێ گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی ریاڵ مەدرید ئسپانیا، ئەم وەرزە بە تۆمار کردنی 24 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیای گرتووە. ئەو یاریزانە مەترسی لەدەستدانی یاری کلاسیکۆی لەسەر کە بڕیارە مانگی داهاتوو یارییەکە بکرێت.
ئێمباپێ ئەم وەرزە چوار کارتی زەردی بە روودا بەرزکراوەتەوە، یەکەم کارتی زەردی لە گەڕی یەکەمی لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا بوو، دووەم کارتی زەردی گەڕی چوارەم بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد بوو و دووەم و سێیەم کارتی زەردیشی بەرامبەر یانەکانی ئێلچێ و جیرۆنا بوو لە گەڕی سێزدە و هەروەها سی و یەک.
یاری کلاسیکۆ گەڕی 35 ـی خولی ئیسپانیا دەکرێت، پێش ئەو یارییەش ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ریاڵ بێتیس و ئیسپانیۆل دەبێتەوە، ئەگەر گۆڵکارەکەی مێرنگی یاری پێش کلاسیکۆ واتە بەرامبەر ئیسپانیۆل کارتی زەرد وەربگرێت، ئەو کاتە بە هۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکان لە یاری کلاسیکۆ بێ بەش دەبێت.
بەشێک لە میدیاکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن، پلانێک هەیە بۆ ئەوەی ئێمباپێ لە یاری داهاتوو بەرامبەر ریاڵ بێتیس، کارتێک زەرد وەربگرێت بۆ ئەوەی یاری دواتر کە بەرامبەر ئیسپانیۆلە، هیچ مەترسی لەسەر نەمێنێت و بەبێ سزادانی بەشداری یاری کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بکات.