خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلە ناکۆتاکان بڵاوکرایەوە
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گۆڕانکاری و هەمواری نوێی لە ساڵنامەی خوێندنی ساڵی 2025-2026 راگەیاند و تێیدا رێکەوتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ و خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشیتی تاقیکردنەوەکان کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، خشتەی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
یەکەم: قۆناغی بنەڕەتی (بازنەی یەکەم)
هەڵسەنگاندنی چوارەمی بازنەی یەکەم (پۆلەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی بنەڕەتی) لە رێکەوتی 2026/5/3 دەستپێدەکات و تاوەکو 2026/5/6 بەردەوام دەبێت.
دووەم: پۆلە ناکۆتاکان
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ورزەی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ڕێکەوتی 2026/5/10 دەستپێدەکەن و لە 2026/5/20 کۆتاییان دێت.
سێیەم: خوێندنی پیشەیی
تاقیکردنەوەی کرداریی قۆناغی ئامادەیی پیشەیی لە نێوان ڕێکەوتی 2026/5/5 بۆ 2026/5/7 ئەنجام دەدرێت.
چوارەم: تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، لە رێکەوتی 2026/6/15 دەستپێدەکەن و تاوەکو 2026/7/1 بەردەوام دەبن.
پێنجەم: پەیمانگەکان (سەر بە وەزارەتی پەروەردە)
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ (خولی یەکەم): لە 2026/5/9 تاوەکو 2026/6/20.
تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم: لە 2026/6/14 تاوەکو 2026/6/30.
وەزارەتی پەروەردە جەختی کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی (سیستەمی وەزارەت) پابەندی ئەم خشتە و ڕێکەوتە نوێیانە بن.