سایلۆی هەولێر جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە

سایلۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە دەست دەکرێت دابەشکردنی چەکی جوتیاران لە زنجیرە (1274) تاکو زنجیرەی (1330).

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی نیسانی 2026، سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگادار دەکاتەوە رۆژی دوو شەممە 27ـی نیسان، دابەشکردنی چەکی جوتياران دەست پێدەکات لە زنجیرە (1274) تاکو زنجیرەی (1330) کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردوە پارەکانیان لە بانکی TBIوەردەگیرێت.

سایلۆی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت وە یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم سال بێت وە ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوو، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی 60 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ ساڵی 2025، کە تێیدا بڕی هەشت ملیار و 945 ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخان کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی بریکاری وەزارەتی بازرگانی، دابەشبوونی پارەکە بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیە دەبێت:

پارێزگای سلێمانی: 3 ملیار و 498 ملیۆن دینار.

پارێزگای هەولێر: 2 ملیار و 842 ملیۆن دینار.

پارێزگای دهۆک: 2 ملیار و 605 ملیۆن دینار.