نەوت و کانزاکانی هەولێر دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی مادەی 140ـی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە دەکات کە مامەڵەی کارتی ئەلیکترۆنی مادەی 140ـیان هەیە و کاتی وەرگرتنەوەی کارتەکانیانی دیاری کرد.
شەممە 25ـی نیسانی 2026، بەگوێرەی راگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 26/4/2026 دەست دەکرێت بە دابەشکردنەوەی کارتەکان، بەڵام بۆ رێگریکردن لە قەرەباڵغی، دابەشکردنەکە بەگوێرەی ریزبەندی پیتی ناوەکان دەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەو بەروارەدا تەنها ئەو هاووڵاتیانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر بکەن کە ناوی سەرۆک خێزانەکانیان لە فۆرمی خۆراک بە پیتی ئەلف دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردووەتەوە، هەر هاووڵاتییەک ناوی بە پیتەکانی تر بێت و لەو رۆژەدا سەردان بکات، کارتەکەی پێنادرێتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، هەر جارە و بەگوێرەی ریزبەندی پیتەکان، ناوی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکان رادەگەیەنرێت.