داوا لە یامال کراوە لاسایی مێسی و رۆناڵدۆ بکاتەوە
لامین یامال ئەستێرە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە، بەهۆی ئەوەی رەفتارەکانی لە دەرەوەی یاریگای گونجاو نین رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت، بۆیە داوای لێکراوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو ئاستەی بەردەوام بێت، هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بێت.
رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، خۆرخێ مێندێس بریکاری پۆرتوگاڵی کە لامین یامال ئەستێرە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا یەکێکە لە بریکارەکانی، لە دیمانەیەکدا رۆژنامەی A Bolaـی پۆرتوگاڵی دەڵێت، چەندجارێک ئامۆژاری ئەو یاریزانەی کردووە، بۆ ئەوەی لە رەفتارەکانی دەرەوەی یاریگا لاسایی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بکاتەوە.
ئەو بریکارە پۆرتوگاڵیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' من بە شێوەیەکی ئاسایی لەگەڵ یاریزانەکانم قسە دەکەم و لێیان دەپرسم، ئایا دەتەوێت لە دەرەوەی یاریگاش وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یان لیۆنێل مێسی بیت، یان دەتەوێت وەک...؟ نامەوێت ناوی کەس بهێنم، بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە ''. ئەو بریکارە پورتوگالییە ناوی ئەو دوو ئەستێرە جیهانییەی هێناوە بۆ ئەوەی هەوڵ بدات ژیانی تایبەتی یاریزانەکە لە دەرەوەی یاریگا بە ڕێکوپێکی بمێنێتەوە.
مێندێز لە بەشێکی دیکە دەڵێت '' سەرمایەکانت بەڕێوەبەرە، خانوو بکڕە و یارمەتی خێزانەکەت بدە". ناوبراو ئامۆژگاری هەموویانی کرد کە سەرنجیان بخەنە سەر ژیانیان بە پڕۆژەی تۆکمە و درێژخایەن، پێش ئەوەی تێوەبگلێن لە پڕۆژەی خواردەمەنی یان هەر کارێکی بازرگانی تر تەنها بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەی بەکاربەردا بناسرێن.