نووسەر و رووناکبیری کورد فاروق رەفیق کۆچی دوایی کرد
فاروق رەفیق نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کورد ئەمڕۆ 28ی نیسانی 2026، لە ماڵەکەی لە هەولێر کۆچی دوایی کرد.
فارووق رەفیق ناوی تەواوی فارووق رەفیق حەمە کەریمە، بیرمەند و توێژەرێکی دیاری بواری فەلسەفە و هزری سیاسی لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە فەلسەفەدا کە لە یەکێک لە زانکۆکانی کەنەدا بەدەستی هێناوە. ئەو بۆ ماوەیەک لە کەنەدا ژیاوە و دواتر گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
زیاتر وەک توێژەرێکی بواری فەلسەفەی مۆدێرن، لیبڕالیزم و چەمکە سیاسییەکان ناسراو بووە، هەروەها کاری میدیایی کردووە و سەرنووسەری گۆڤاری (ئاوەز) بووە، کە گۆڤارێکی تایبەتە بە فەلسەفە و زانست.
گرنگترین بەرهەمە چاپکراوەکانی:
ئاشتکردنەوەی عەقڵ و عیشق: تایبەت بە پەروەردەی لیبڕاڵ و ئاکاری مەدەنی.
هونەری فەلسەفە: وانەیەکی مێتافیزیکیانە.
پاکس ئەمەریکانا: (سەردەمی هەیمەنەی ئەمەریکی).
هونەری عیشق: (2010).
وێستگەیەک لە گەشتێکی فەلسەفی: (2011).