ریزبەندی توندوتيژترین و خاوێنترین یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق

یاریزانانی هەولێر و زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 2025 ـ 2026
یاریزانانی هەولێر و زاخۆ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 2025 ـ 2026

خولی ئەستێرەكانی عێراق لە كۆتاییەكان نزیك دەبێتەوە و تەنیا حەوت گەڕ ماوە، لە لایەكی دیكەیشەوە ئاستی توندوتیژی و ركابەری یانەكانیش تا دێت قورستر دەبێت، یانەكانی تەڵەبە و دیالا خاوەنی بەرزترین رێژەی كارتە رەنگاورەنگەكانن و توندوتیژترین یانەكانی خولەكەن، لە بەرامبەردا، یانەكانی قاسم، شورتە و هەولێر خاوێنترین و هێمنترین یانەی خولەكەن.

ریزبەندی توندوتيژترین یانەكانی ئەم وەرزە
بەگوێرەی ئەو داتایانەی كوردستان24 كۆی كردووەتەوە، دوای تێپەڕبوونی 31 گەڕ بەسەر خولی ئەستێرەكانی ئەم وەرزە، یانەكانی تەڵەبە، دیالا، كەرخ، ئەمانەی بەغدا و موسڵ توندوتیژترین یانەكانی خولەكەن، ئەگەرچی زاخۆ خاوەنی زۆرترین كارتی سوورە لەم وەرزە، بەڵام بە كۆی گشتی، تەڵەبە لە ریزبەندی یەكەمی توندوتیژترین یانەی خولەكە دێت.

1ـ تەڵەبە
كارتی سوور 5
كارتی زەرد 84
كۆی گشتی: 89

2ـ دیالا
كارتی سوور: 7
كارتی زەرد: 82
كۆی گشتی: 89

3ـ كەرخ
كارتی سوور: 7
كارتی زەرد: 80
كۆی گشتی: 87

4ـ ئەمانەی بەغدا:
كارتی سوور: 7
كارتی زەرد: 80
كۆی گشتی: 87

5ـ موسڵ
كارتی سوور: 4
كارتی زەرد: 81
كۆی گشتی: 85

6ـ زاخۆ
كارتی سوور 12
كارتی زەرد 72
كۆی گشتی: 84

 

خاوێنترین یانەی خولی ئەستێرەكانی عێراق
بەپشتبەستن بەو ئامارانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، لەسەر ئاستی خولەكە یاریزانانی قاسم كەمترین كارتی رەنگاورەنگیان وەرگرتووە، یانەی هەولێریش لە پلەی سێیەمی خاوێنترین و هێمنترین یانەی خولەكە دێت.

1ـ قاسم
كارتی سوور: 2
كارتی زەرد: 44
كۆی گشتی: 46

2ـ شورتە
كارتی سوور: 4
كارتی زەرد: 59
كۆی گشتی: 63

3ـ هەولێر
كارتی سوور: 3
كارتی زەرد: 68
كۆی گشتی: 71

4ـ زەورا
كارتی سوور: 3
كارتی زەرد: 72
كۆی گشتی: 75

زۆرترین كارتی سوور لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق 
زاخۆ 12 كارتی سوور
دهۆك 7 كارتی سوور
كەرخ 7 كارتی سوور
ئەمانە 7 كارتی سوور
دیالا 7 كارتی سوور