هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی مۆرینیۆ چڕتر دەبنەوە

خۆزێ مۆرینیۆ
خۆزێ مۆرینیۆ

جۆزێ مۆرینیۆ یەکێک لە بەهێزترین بژاردەکانی سەر مێزی فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو، لە شوێنی ئالڤارۆ ئاربیلوا ببێتە راهێنەری یانەکە و هەوڵێکی زۆریش هەیە بۆ ئەوەی پاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، کۆتایی بە پرۆژەی گواستنەوەی بهێندرێت.

پێشهاتی نوێ لەسەر داهاتووی جۆزێ مۆرینیۆ بڵاوبووەتەوە، ئەویش ئەوەیە کە رۆماین مۆلینا رۆژنامەنوسی فەڕەنسی کە کار بۆ دەزگاکانی وەک Guardian، CNN، و BBC دەکات ئاشکرای کردووە، خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی راهێنەرە پورتوگالییە دەستی بە کارەکانی کردووە بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ یانە ئیسپانییەکە، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆر سپێشەڵ وەن وەرزی داهاتوو لەسەر کورسی راهێنەرایەتی مێرنگی دەبیندرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوە دەربارەی گەڕانەوەی مۆرینیۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدراون. کارەکان دوورەوە لە بەرەوپێشچووندان، بەتایبەتی لەڕێگەی خۆرخی مێندێسەوە. ئەمە دەقی تویتەکەی مۆلینا بوو، کە تێیدا جەختی لە بەشداربوونی مێندێس لە گفتوگۆکاندا کردووەتەوە.