سێنتکۆم: تا ئێستا رێگریمان لە 51 کەشتی کردووە هاتوچۆی بەندەرەکانی ئێران بکەن
سێنتکۆم ئاشکرایکرد، لە دەستپێکی گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکاوە 51 کەشتییان گەڕاندووەتەوەو رێگەیان نەداون هاتوچۆی بەندەرەکانی ئێران بکەن.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم وێنەیەکی هێزەکانی لە دەریای عەرەبی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، دەریاوان و هێزەکانی ئەمریکا لەسەر کەشتیی جەنگیی مایکڵ مێرفییەوە چاودێریی گەمارۆ دەریاییەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دەستپێکی گەمارۆ دەریاییەکەیانەوە تاوەکو ئێستا هێزەکانیان 51 کەشتییان گەڕاندووەتەوە و رێگەیان نەداون هاتوچۆی بەندەرەکانی ئێران بکەن.