چارەنووسی ئێمباپێ بۆ یاریی کلاسیکۆ یەكلایی كرایەوە
رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری فەڕەنسی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکراوە بۆ ئەوەی بۆ یاریی یەکشەممە بەرامبەر بارسێلۆنا ئامادە بێت و لە کلاسیکۆ یاریی بکات.
ئێمباپێ کە لە یاریی بەرامبەر ریال بێتیس رۆژی 24ـی مانگی رابردوو تووشی پێکان بوو، لە یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل ئامادە نەبوو، بەڵام ئێستا بەگوێرەی نوێترین پشکنینەکان هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بۆ یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە کامپ نوو ئامادە دەبێت.
رۆژنامەی ئێل موندۆ ئاشکرایکردووە، ئێمباپێ بەشداریی لە بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمڕۆی ریال مەدرید کردووە و سبەی و دووسبەی بەشداریی راهێنانە بەکۆمەڵەکانی لۆس بلانکۆس دەکات و بۆ یارییەکەی کلاسیکۆ تەواو ئامادە دەبێت، بەڵام رۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە کیلیان لە کلاسیکۆ سەرەکی نابێت، بەڵکو بانگهێشتی یارییەکە دەکرێت.
ئێمباپێ لە یارییەکانی بەرامبەر بارسێلۆنا لە کۆی 10 یاری 12 گۆڵێ بەرامبەر یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.
كیلیان ئێمباپێ لە هاوینی 2024 لە پاریس سانجێرمانەوە بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدرید، ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان لە كۆی 41 یاری، بەشداری لە 41 گۆڵ كردووە، لە لالیگا بە تۆماركردنی 24 گۆڵ لوتكەی گۆڵكارانی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگیش لە 15 گۆڵی تۆمار كردووە.