هاندەرانی ریال مەدرید 30 ملیۆن واژۆیان بۆ دەركردنی ئێمباپێ كۆكردووەتەوە
هاندەرانی ریال مەدرید تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 ملیۆن واژۆیان بۆ دەرکردنی ئێمباپێ کۆکردووەتەوە، پێشتریش كارگێری ریال مەدرید چەندان ئەستێرەی دیكەی لەژێر فشاری هاندەران دەركردووە.
کەمپەینی هاندەرانی ریال مەدرید بۆ بەڕێکردنی کیلیان ئێمباپێ لە یانەکەیان بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 ملیۆن واژۆی ئەلیکترۆنییان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەو هێرشبەرە فەڕەنسییە لە ریال مەدرید بەڕێبکرێت.
هاندەرانی ریال مەدرید چەند رۆژێکە لە ئۆنلایین دەستیان بە کەمپەینێکی تایبەت کردووە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 30 ملیۆن واژۆی ئەلیکترۆنییان کۆکردووەتەوە و داوا دەکەن ئێمباپێ لە یانەکەیان دەربکرێت، کە پێشتر هاندەرانی ریال مەدرید هەمان کەمپەینیان لە دژی ئیکەر کاسیاس، ریکاردۆ کاکا، گاریس بەیل و ئێدین هازاردیش کردووە.
كیلیان ئێمباپێ لە هاوینی 2024 لە پاریس سانجێرمانەوە بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ روویكردە ریال مەدرید، ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان لە كۆی 41 یاری، بەشداری لە 41 گۆڵ كردووە، لە لالیگا بە تۆماركردنی 24 گۆڵ لوتكەی گۆڵكارانی گرتووە و لە چامپیۆنزلیگیش لە 15 گۆڵی تۆمار كردووە، بەگشتی ئێمباپێ بە درێسی ریال مەدرید 100 یاری كردووە، 85 گۆڵ و 11 ئەسیستی هەیە.