نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ هەینی، بەرزبوونەوەیەکی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە نزیکەی 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

هەینی 15ـی ئایاری 2026، بەگوێرەی ئامارەکانی بازاڕی وزە، نرخی نەوت بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 110 دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بە بڕی 1.32 دۆلار یان رێژەی 1.25% زیادیان کرد و گەیشتنە 107.04 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 1.33 دۆلار یان  بەرزبووەوە و گەیشتە 102.50 دۆلار.

لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، نرخی خاوی برێنت بە رێژەی نزیکەی 6% بەرزبووەتەوە، هاوکات خاوی تەکساسیش زیاتر لە 7% چوووەتە سەرەوە.

 شارەزایان هۆکاری ئەم هەڵکشانە خێرایە بۆ ئەو دۆخە نادیار و ناڕوونییە دەگەڕێننەوە کە بەهۆی جەنگی دژ بە ئێرانەوە لە ناوچەکەدا دروستبووە.