نووسینگەی سیستانی: پێشبینی دەکەین 27ـی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بێت

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بڵاوی کردەوە، کە پێشبینی دەکرێت 27ـی ئایاری ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بێت.

شەممە، 16ـی ئایاری 2026، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و جەژنی غەدیری ئەمساڵ راگەیاند.

نووسینگەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت رۆژی 27ـی ئایاری ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز بێت، هەروەها رۆژی 4ـی حوزەیرانی داهاتووش ببێتە رۆژی جەژنی غەدیر.

جەژنی قوربان، جەژنێکە تایبەتە بە موسڵمانان لە چوار رۆژ پێکدێت، لە موسڵمانان تێیدا گەردان ئازایی و جەژنە پیرۆزە لەکتریی دەکەن و بە چکلێت و شیرینی دەمی یەکتر شیرین دەکەن.

جەژنی قوربان دەکەوێتە رۆژێک دوای 9ـی زولحەججە، حاجیان لەو رۆژەدا لە چیای عەرەفە دەوەستن، کە گرنگترین پایەی حەجە، جەژن لە رۆژی 10ـی زولحەججە دەستپێدەکات و 13ـی زولحەججە کۆتایی دێت.

لە بەیانی یەکەم رۆژی جەژنەکەدا موسڵمانان دەچن بۆ مزگەوت و نوێژی جەژن ئەنجام دەدەن و دەست دەکەن بە تەکبیر لێدان، هەورەها ئەو چوار رۆژە لە وڵاتە موسڵمانەکان دەبێتە پشووی فەرمی و، قوربانیکردنیش دەکەوێتە دوای تواوبوونی نوێی جەژن.

موسڵمانان لە جەژی قورباندا مەڕ، بزن، مانگا یان حووشتر، یەکێک لەوانە دەکەنە قوربانی و گۆشتی قوربانییەکەش بەسەر خزمان و دراوسێ و هەژاران دابەش دەکەن.