سەرۆک بارزانی و پارێزگاری نەجەف جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە

سەرۆک بارزانی و شاندێکی پارێزگای نەجەف جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چەند پرسێک لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژینگە تاوتوێ کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئایاری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەجەف کرد.

لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردنی بارودۆخی سیاسیی عێراق، رۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای نەجەف و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە بواری ئاوەدانکردنەوە و ژینگە و بوارەکانی تر کرایەوە.