عەبدولغەنی شەهد دوای 385 رۆژ گەڕایەوە راهێنەرایەتی زاخۆ

عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری نوێی یانەی زاخۆ
عەبدولغەنی شەهد، راهێنەری نوێی یانەی زاخۆ

عەبدولغەنی شەهد دوای 385 رۆژ بۆ جاری دووەم گەڕایەوە راهێنەرایەتی یانەی زاخۆ، سبەی لە یارییەكەیان بەرامبەر نەورۆز سەرپەرشتی یانەی زاخۆ دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 19 ئایاری 2026، یانەی زاخۆ بە فەرمی گەڕانەوەی عەبدولغەنی شەهدی وەكو راهێنەری نوێی یانەكە لە شوێنی ئەیوب ئۆدیشۆ راگەیاند.
عەبدولغەنی شەهد، وەرزی رابردوو بە دیاریكراوی پێش 385 رۆژ لە شوێنی تەڵال بلووشی قەتەری ئەركی راهێنەرایەتی زاخۆی وەرگرت.
عەبدولغەنی شەهد وەرزی رابردوو لەگەڵ زاخۆ سەرپەرشتی 11 یاریی كرد، 7 بردنەوە و 3 دۆڕان و یەك شكستی تۆمار كرد، ئەو دۆڕانەش لە یاریی كۆتایی جامی عێراق بوو بەرامبەر دهۆك.
عەبدولغەنی شەهد وەرزی رابردوو لە دوای یاریی كۆتایی جامی عێراق راستەوخۆ ئەركی راهێنەرایەتی زەورای وەرگرت، بەڵام لە دەستپێكی ئەم وەرزە دوای تەنیا پێنج یاری دوورخرایەوە، دواتر ئەركی راهێنەرایەتی دهۆكی وەرگرت، بەڵام دوای 20 یاری لەگەڵ هەڵۆیەكان دەستی لەكاركێشایەوە، یانەی زاخۆ دەبێتە سێیەمین یانە عەبدولغەنی شەهد لەم وەرزە كە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق تاقی دەكاتەوە.