بڕیاریک لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بۆ ئەو قوتابییانەی لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا رێگە بە گەڕانەوەی ئەو قوتابییانە بدرێت کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن، تاوەکوو رۆژانی پشووی جەژن لەگەڵ خانەوادەکانیان بەسەر ببەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندیی ئەو قوتابییانە دەرکرد کە لە دەرەوەی وڵات دەخوێنن.

بە پێی راگەیەنراوی وەزارەتەکە، بە مەبەستی رەچاوکردنی دۆخی قوتابییان و بە بۆنەی نزیکبوونەوەی پشووەکانی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بڕیار درا مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە قوتابییان بدرێت و، ئەو کاتەیشی کە لە هەرێمەکە بە سەری دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی  بەوە کرد، قوتابییان دەتوانن لە رێکەوتی (21/5/2026) تاوەکوو (4/6/2026)، واتە دەتوانن بۆ ماوەی 15 رۆژ لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بن.