سوودانی بۆ کوردستان24: کار بۆ چارەسەری پرسەکانی نێوان هەرێم و فیدراڵ دەکەین
ئەمڕۆ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24، تیشکی خستە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و رایگەیاند؛ وەک دەزانرێت زۆرێک لە پرسەکان بەیەکەوە گرێ دراون.
سوودانی ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان گفتوگۆیان دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووە، بەو ئامانجەی هاووڵاتییان لە کارەکان رازی بن. هەروەها راشیگەیاند،؛ لە دیدارەکاندا باس لەو پەیوەندی و ئالنگاری و پرسە ئابوورییانە کراوە کە پەیوەستن بە پێشهاتەکانی ناوچەکەوە.