بانکی نیشتمانی عێراقی (NBI) بەشداری پڕۆژەی ئی-پسوولە دەکات
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە بەشداریکردنی بانکی نیشتمانی عێراقی (NBI) لە پڕۆژەی ئی-پسوولە ڕادەگەیەنێت.
یەکشەممە 24ـی ئایاری 2026، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە بەشداریکردنی بانکی نیشتمانی عێراقی (NBI) لە پڕۆژەی ئی-پسوولە ڕادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەشکراوە، بانکی نیشتیمانی عێراقی دەبێتە نۆهەمین هاوبەش کە خزمەتگوزاری پارەدانی دیجیتاڵی لەڕێگەی ئی-پسوولە چالاک دەکات دوای بانک و جزدانەکانی AsiaPay، FastPay، FIB, NassWallet، RTB، IIB، ZainCash، و Cihan Bank، ئەمەش دەستگەیشتن بە پارەدانی دیجیتاڵی بۆ هاووڵاتیان بەرفراوانتر دەکات، هاوکات بەکارهێنەرانی بانکی نشتیمانی عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی بەرنامەی مۆبایل و پۆرتاڵی ئۆنلاینی بانکەکە سەکۆی ئی-پسوولە بەکاربهێنن.
ئی-پسوولە، سەکۆی فەرمیی پارەدانی دیجیتاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، لە 10ی شوباتی 2026 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەندراوە و لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە پەسەند کراوە.