راهێنەری ئیسپانیا، ریال مەدریدی شۆك كرد
هەشت یاریزانی بارسێلۆنا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كرا
هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید بۆ مۆندیالی 2026 بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا نه‌كرا له به‌رامبه‌ردا هه‌شت یاریزانی یانەی بارسێلۆنا بانگهێشت كراوه.
ئەمڕۆ دووشەممە، 25 ئایاری 2026، لویس دی لافیۆنتێ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ مۆندیالی 2026 ئاشكرا كرد و هیچ یاریزانێكی ریال مه‌دریدی بانگهێشت نه‌كردووه.
دی لافیۆنتێ راهێنه‌ری لارۆخا 26 یاریزانی بۆ مۆندیال بانگهێشت كردووە و لە نێویاندا هه‌شت یاریزانی بارسێلۆنای بانگهێشت كردووه، گاڤی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ش كه به‌هۆی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی نزیكه‌ی یه‌ك مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه یارییكردن بانگهێشت كراوه.
دی لافیۆنتێ له شوێنی هەردوو یاریزاتی ریال مەدرید كارێراس و هاوسن بانگهێشتی هه‌ریه‌كه له ئیمریك لاپۆرت و گریماڵدۆی كردووه، هاوشێوه‌ی یۆرۆی 2024 هیچ یاریزانێكی ریال مه‌درید بانگهێشتی هه‌لبژارده‌ی ئیسپانیا نه‌كرا.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا پێكهاتوون لە (خوان گارسیا، ئێریك گارسیا، كوبارسی، گاڤی، پێدری، دانی ئۆڵمۆ، فێران تۆرێس و لامین یامال).
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له مۆندیالی 2026 كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م و هاوشانی هه‌لبژارده‌كانی كه‌پ ڤێردی و پیرۆ و سعوودییه یاریی ده‌كات.