یاریزانانی زاخۆ بایكۆتی مەشقەكانیان كرد
یاریزانانی زاخۆ بەهۆی شایستە داراییەكانیان ئامادەكاریی بۆ یاریی هەولێر ناكات
یاریزانانی زاخۆ پێش یارییەكەی هەولێر لە خولی ئەستێرەكانی عێراق بەهۆی شایستە داراییەكانیان بایكۆتی مەشق و راهێنانەكانیان كرد.
یانەی زاخۆ لە دوایین پێنج یاریی لە خولی ئەستێرەكانی عێراق هیچ سەركەوتنێكی تۆمار نەكردووە، یاریزانەكانیش بەهۆی شایستە داراییەكانیان بایكۆتی راهێنانەكانیان كردووە، سەرەڕای ئەوەی كارگێری یانەكە زۆر هەوڵیدا یاریزانەكان رازی بكەن ئامادەكاری بۆ یارییەكەی هەولێر بكەن كە بڕیارە یارییەكە دووسبەی كە دەكاتە دووەمین رۆژی جەژن بكرێت.
زاخۆ تەنیا سبەی لەبەردەمە بۆ ئەوەی ئامادەكاری بۆ یارییەكەی هەولێر بكات، ئەمەش لە كاتێكدایە لە قۆناغی یەكەم زاخۆ لەنێو یاریگەی فرەنسۆ هەریری بە گۆڵێكی بێوەڵام یارییەكەی بردەوە.
زاخۆ و هەولێر لە دوایین پێنج رووبەڕبوونەوەی نێوانیان، زاخۆ چوار سەركەوتنی تۆمار كردووە و یارییەكیش بە یەكسانبوون كۆتایی هاتووە.