هاوار هاواری حەمە ستار دەکرێتە ڤیدیۆکلیپ

حەمە ستار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی "هاوار هاوار"، بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 29ـی ئایاری 2026، حەمە ستار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ بە کوردستان24ـی گوت: "تێکستی ئەم گۆرانییە لە لایەن مازیار فایەقەوە دانراوە، کە بە شێوەیەکی هەستیار و راستەوخۆ، بازنەی هەست و ناوەڕۆکی گۆرانییەکەی پێکهێناوە. خۆم میلۆدیی بەرهەمەکەم داناوە و هەوڵمداوە لە رێگەی ئاوازەکەوە، هەستی ناو تێکستەکە بە شێوەیەکی زیندوو بگوازمەوە بۆ گوێگر."

حەمە ستار گوتیشی: "لە بەشی میوزیکدا، دیار دلاوەر کاری داهێنان و دابەشکردنی موزیکی ئەم گۆرانییەی کردووە، بە شێوەیەک کە هاوسەنگییەکی جوانی لەنێوان دەنگ و موزیکدا دروست کردووە. هەروەها دلێر دلاوەر دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەی بەڕێوە بردووە و بە وێنەسازی و دیمەنە جیاوازەکان، رۆحێکی تایبەتی بە کارەکە بەخشیوە."

ئەو هونەرمەندە ئاماژەی بەوەش دا، "ئەو گۆرانییە نوێیەم چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لەو بەرهەمانەی کە جێگەی سەرنجی خۆشەویستانی گۆرانیی کوردی بگرێت، بە تایبەتی لەبەر ئەو تیمە هونەرییەی لە پشت ئامادەکردنی ئەم کارەدا هەبوون. هیوادارم بە دڵی هەموو هەوادارە خۆشەویستەکانم بێت و لەگەڵیدا شادی و هەڵپەڕکێ بکەن."

حەمە ستار، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەڵکی شاری هەولێرە. خاوەنی چەند بەرهەمێکی تۆمارکراوە و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە.