شایستە داراییەکانی 2015ـی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی ئاڕاستەی ئەو جووتیارانە دەکات کە تاوەکو ئێستا بەشێک لە پارە و شایستە داراییەکانی ساڵی 2015یان لە سایلۆکەدا ماوە و رایدەگەیەنێت، پڕۆسەی دابەشکردنی چەکی بانک دەستپێدەکات.
لە راگەیەندراوەکەی سایلۆی هەولێر هاتووە، بڕیارە سبەی سێشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 9ـی سەرلەبەیانی، پرۆسەی دابەشکردنی چەک بەسەر جووتیارەکان دەستپێبکات، داواشی لەو جووتیارانە کرد لە کات و رێکەوتی دیاریکراودا سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان، کە دواتر لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI)ـەوە خەرج دەکرێت.
سایلۆی هەولێر چەند مەرج و رێنماییەکی پێویستی بۆ وەرگرتنی چەکەکان دیاریکردووە رایگەیاندووە، "پێویستە ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوەیە خۆی بەشێوەی مەیدانی ئامادەبێت، هەروەها ئەگەر خاوەن چەک خۆی ئامادە نەبوو، دەبێت بریکارەکەی بریکارنامەیەکی پەسەندکراوی فەرمی (وەکالەت)ی ئەمساڵی (2026) پێبێت.
لەبارەی کەسوکاری کۆچکردووان روونیکردەوە، ئەگەر خاوەنی چەکەکە وەفاتی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی (قەسام شەرعی) لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی سەرجەم وارسەکان بریکارنامەی ئەمساڵ پێشکەش بکرێت بۆ وەرگرتنی چەکەکە.