پێشانگەی کتێب لە شارەزوور کرایەوە
بە بەشداری شەش دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە، پێشانگەی کتێب لە بەشی رۆشنبیری و هونەری شارەزوور کرایەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی ئایاری 2026، نەوزاد غەریب، بەڕێوەبەری پێشانگەکە بە کوردستان24ی گوت، "پێشانگەکە بە بەشداری شەش دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە بەڕێوەدەچێت، کە بریتین لە، فام، تەفسیر، کتێبخانەی ئەدیبان، وەفایی، موکریان
نەوزاد غەریب گوتیشی، "گرنگی ئەم پێشانگەیە لەوەدایە کە داشکاندنی زۆر باش بۆ کتێبەکان دابین کراوە، لە 30% تاوەکو 60%، کە دەرفەتێکی باشە بۆ خوێنەران بۆ کڕینی کتێب بە نرخێکی گونجاو.
بەڕێوەبەری پێشانگەکە باس لەو کتێبانە دەکات کە لەم پێشانگەیە بەردەستن و دەڵێت، "لە هەمان کاتدا، پێشانگەکە کتێبی بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەخۆ گرتووە، کە وای کردووە بۆ هەموو خوێنەران بەردەست بێت. بە گشتی، نزیکەی 2500 ناونیشانی جیاواز و زیاتر لە 3000 دانە کتێبی جۆراوجۆر لەم پێشانگەیەدا هەن."
ئەم پێشانگەی کتێبە، کە شەش دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە تێیدا بەشدارن، ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی حوزەیرانی 2026، لە ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور کرایەوە و بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.