رێژەی هەڵاوسان لە ئێران گەیشتە 84% و ژمارەی پێوانەیی شکاند
رێژەی هەڵاوسان لە ئێران گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتە و ژمارەی پێوانەیی شکاند.
ناوەندی ئاماری ئێران رێژەی هەڵاوسانی بە 83.9% راگەیاندووە، لە کاتێکدا بانکی ناوەندی رێژەکەی بە 77.2% دیاریکردووە.
تەنیا لە یەک مانگدا، ئاماری هەڵاوسانی بانکی ناوەندی زیاتر لە 10٪ بەرزبووەتەوە.
هەندێک جۆری خۆراک لە نێوان 200% تاوەکو 400% گرانتر بوون، ئەمە دۆخێکی نالەباری ئابووریی لە وڵاتەکە دروستکردووە.