کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کورستان ئاشکرای دەکات، پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و زاخۆ ئەمڕۆ 37 پلەی سیلیزی تۆمار دەکات.
ئەمڕۆ هەینی، 5ـی حوزەیرانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:کەشی ئاسمان ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت. و پلەکانی گەرما بەراورد بە بە تۆمارەکانی دوێنێ کەمێک بەرزدەبنەوە.
دەربارەی کەشی سبەی شەممە، کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی
پیرمام: 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی.