كوردستان24 رووماڵە مەزنەكەی بۆ مۆندیال دەستپێكرد

زۆرترین خەڵاتی گرانبەهای ئامادە كردووە

رووماڵی كوردستان24 بۆ مۆندیال دەستیپێكرد
رووماڵی كوردستان24 بۆ مۆندیال دەستیپێكرد

چاوەڕوانیی فانەكانی كوردستان24 كۆتایی هات، دواجار لە كەناڵی تەلەڤزیۆنی "كوردستان24 دۆكیومێنتاری" یارییەكان بە زمانی شیرینی كوردستان دەگوازرێتەوە و ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها و چەندان خەڵاتی دیكەی گەورەش ئامادە كراوە.

پرۆگرامەكانی رۆژانەی مۆندیال لە كوردستان24
ـ كوردستان24 هەموو رۆژێك لە كاتژمێر 09:30ـی بەیانیان، تەواوی كاردانەوە و بابەتە ترێندەكانی سۆشیاڵمیدیا راستەوخۆ لە كەناڵی كوردستان24 پێشكەش دەكرێت.
ـ لە كاتژمێر 13:30ـی دوای نیوەڕۆ، رۆژانە بەرنامەیەكی تایبەت بە ناوی "مێزی مۆندیال" پێشكەش دەكرێت كە تێیدا ئەستێرە و هاندەر و كەسایەتییە ناودارەكان وەڵامی پرسیارەكان دەدەنەوە و خەڵات دەبەنەوە.
ـ لە كاتژمێر 18:00 بــۆ 19:00 لە باخی شار گەورەترین كەرنەڤاڵی مۆندیالی كوردستان24 بە میوانداریی كەسایەتییەكان و هاندەرانیش بەشداریی لە چاڵنجەكان دەكەن.
ـ لە كاتژمێر 21:00 بـۆ 22:00 شرۆڤەكارەكانی كوردستان24 (سالار جەلال، رێكان عەزیز و دژوار رزگار) بە شێوازێكی ورد شیكاری بۆ لایەنی تەكتیكی سەرجەم هەڵبژاردەكانی مۆندیال دەكرێت.
ـ كاتژمێر 00:00 بــۆ 01:00ـی درەنگە شەو، شرۆڤەكارەكانی كوردستان24 بۆ جاری دووەم لە هەمان شەو مشتومڕی ورد و توند لەبارەی یارییەكان دەكەن.

خەڵاتە گەورەكانی كوردستان24
كوردستان24 چاڵنجێكی راگەیاندووە و هەر كەسێك لەژێر پۆستەكانی كوردستان24 زۆرترینجار بنووسێت "مۆندیالی كوردستان24" خەڵاتێكی ئۆتۆمبێل لە لایەن كۆمپانیای لالاڤ وەكو خەڵات وەردەگرێت.
لە لایەكی دیكەیشەوە كوردستان24 رۆژانە لە سۆشیاڵمیدیا چەندان پرسیار لە فانەكانی دەكات، بەشداربووان دەتوانن هەموو رۆژێك ببێتە خاوەنی تەلەڤزیۆنێكی كوالیتی بەرز كە لە لایەن كۆمپانیای هایسێنس پێشكەش دەكرێت، بە مەرجێك لە ژێر پۆستەكانی كوردستان24 وەڵامەكان لە كۆمێنت بنووسرێت.

گواستنەوەی یارییەكان بە زمانی شیرینی كوردی
كوردستان24 بۆ یەكەمجار بڕیاریدا تەواوی یارییەكانی مۆندیالی 2026 لەسەر كەناڵی كوردستان24 دۆكیومێنتاری بگوازێتەوە، كەناڵەكەش لەسەر هەموو ئامێرەكانی پەخشی نێوخۆیی بەردەستە، رۆژانە كۆمێنتارەكانی كوردستان24 (هەرێم قەرەناوی، ڤەهێل كەلەش و شاهۆ وەرتی) كۆمێنتاری بۆ یارییەكانی مۆندیال دەكەن.