روونکردنەوەيەک لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێرەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی ئافرەتێک بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیان پێکردووە.
یەکشەممە 14ـی حوزەیرانی 2026، بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ رێکەوتی 14ـی حوزەیرانی 2026، کاتژمێر 6ـی بەیانی، تەرمی ئافرەتێک بە ناوی ( د . ک. م ) بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لە سنووری ناحیەی دارەشەکران دۆزراوەتەوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی بەڵگەی تاوان و پزیشکی دادی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و راپۆرتەکانیان ئاراستەی دادوەری لێکۆڵینەوە دەکەن، تاوەکو هۆکاری راستەقینەی پشت رووداوەکە ئاشکرا بکرێت.