مێركاتۆی ریال مەدرید بە گواستنەوەی ئەم 3 یاریزانە كۆتایی دێت

فلۆرێنتینۆ پێرێز و جۆزێ مۆرینیۆ
فلۆرێنتینۆ پێرێز و جۆزێ مۆرینیۆ

فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای ئەوەی وەكو سەرۆكی ریال مەدرید هەڵبژێردرایەوە بەڵێنەكانی بردەسەر و ئەستێرە لە دوای ئەستێرە دەگوازێتەوە، لەگەڵ چوار یاریزان رێككەوتووە و 3 یاریزانی دیكە ماوە بۆ ئەوەی ئامانجەكانی لەم هاوینە تەواو بكات.
فلۆرێنتینۆ پێرێز بڕیاری دا جۆزێ مۆرینیۆ بۆ راهێنەرایەتی ریال مەدرید بگەڕێنێتەوە و كۆمەڵێك گرێبەستیش لەم هاوینە واژۆ بكات.
بە گوێرەی رۆژنامەی ماركای ئیسپانیا، جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری ریال مەدرید هەشت گۆڕانكاری لە پێكهاتەی شایانەكان دەكات.
هەنگاوی یەكەم لە نوێكردنەوەی هێڵی بەرگری دەست پێدەكات، لەم پێناوەشدا كۆناتێ و دومفرێسی گواستووەتەوە، لەگەڵ كۆكۆرییای بەرگریكاری چێڵسی گەیشتووەتە رێككەوتن.
ئامانجی داهاتووی ریال مەدرید بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری، نیكۆ شلۆتێربێكی یاریزانی دۆرتمۆند یان گڤاردیۆلی بەرگریكاری مان سیتییە.
هەنگاوی دووەم نوێكردنەوەی هێڵی ناوەراستە، لەم پێناوەشدا دەیەوێت هێڵی ناوەند رادەستی بەهرەمەندە پۆرتوگالییەكان بكات، بێرناردۆ سیلڤای گواستووەتەوە، ئامانجی داهاتووی مۆرینیۆ بۆ ئەم هێڵە گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندێزی تەمەن 21 ساڵەی پۆرتوگالییە كە لە یانەی وێستهام یونایتد یاری دەكات و تێچووی گواستنەوەی دەگاتە سەرووی 80 ملیۆن یۆرۆ.
بە گوێرەی رۆژنامەی ماركا، لە ئەگەری شكستهێنان لە گواستنەوەی ماتیۆس، ریال مەدرید هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێز دەدات.