مەترسییەكی گەورە لەسەر لامین یامال هەیە

بەرپرسانی بارسێلۆنا لەگەڵ ئیسپانیا بە وریاییەوە چاودێری لامین دەكەن

لامین یامال لە راهێنانەكانی دوێنێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا
لامین یامال لە راهێنانەكانی دوێنێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا لە خەمی لامین یامال هاواریان لێ هەڵساوە و بە ترسەوە، سەیری یارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان لە مۆندیالی 2026 دەکەن.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە چەند مانگێک لەمەوبەر لامین یامال ئەستێرە لاوەکەی بارسێلۆنا تووشی پێکان بوو، هەر ئەو پێکانە بوو وایکرد ئەو یاریزانە چەند هەفتەیەک پێشکۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵ، گەوهەرە لاوەکەی بلاوگرانا لە یاریگاکان داببڕێت، بەڵام گەشبینیەک هەبوو کە ئەو یاریزانە بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بێت و هەرواش دەرچوو، بەڵام ئێستا بەرپرسانی بارسێلۆنا ئۆقرەیان لێ هەڵساوە و دەڵێن دۆخی جەستەیی ئەو یاریزانە باش نییە و رەنگە تووشی پێکانێکی مەترسیدار بێت.
سەرچاوە نزیکەکان لە کامپی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەرپرسانی بارسێلۆنایان ئاگادار کردووەتەوە لامین یامال بارودۆخی باش نییە و لە کاتی راهێنان جار جارە پشوو وەردەگرێت، ئەو پشوو وەرگرتەنەشی بەهۆی هەست کردنە بە ئازار لەو پێکانەی چەند مانگێک لەمەوبەر تووشی بووە. هەربۆیە پێشنیار دەکەن ئەو یاریزانە تاوەکو بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە، کەمترین خولەک بەشداری یارییەکانی جامی جیهانی 2026 بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بارسێلۆنا زانیاری دەستکەتووە، تیمی پزیشکی یانەی بارسێلۆنا بەردەوام لەگەڵ تیمی پزیشکیان لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی پێکانی لامین یامال بن.
لامین یامالی تەمەن 18 ساڵ، وەرزی رابردوو لەگەڵ بارسێلۆنا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان بەشداریی 45 یاری كرد، 24 گۆڵ و 18 ئەسیستی كرد.