عێراق چاكسازی لە كەرتی بانكی تایبەت دەکات و ژمارەیەك بانكیش هەڵدەوەشێنێتەوە

حكوومەتی عێراق كار لەسەر پلانێكی نوێ چاكسازی لە كەرتی بانكی تایبەت دەكات و دەیەوێت لە 24 مانگدا كەرتی بانكی بەهێز بكات؛ پلانەكەش لەسەر سێ ئاستە، ئاستی یەكەم؛ سێ كۆمەڵەی بانكە تایبەتە گەورەكان و "متمانە پێكراون" لەسەر نەخشەی چاكسازیین و سەرمایەكەیان زیاترە لە 400 ملیار دینار. 

ئاستی دووەمیش؛ ژمارەیەك بانك یەك دەگرن و بۆ ئەوەی بانكی بەهێزیان لێ دروست بێت. ئاستی سێیشەم؛ بانكە لاوازەكان هەڵدەوەشێنەوە لەگەڵ پاراستنی مافی پشكدارەكان. 

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری ئابووری، بە كوردستان24ـی رایگەیاند: عێراق لەناو كۆمەڵەی كاری داراییدایە؛ كە كارییان رێگریكردنە لە سیپكردنەوەی پارە و  بڕینی سەرچاوەی دارایی تیرۆر و پاراستنی سیستەمی دارایی جیهانە، گوتیشی بەشێك لەو هەڵمەتەی بۆ دەستگیكردنی تۆمەتباران بە گەندەڵی دەستیپێکردووە لەسەر داوای ئەوان بووە، چونكە عێراق كار بۆ چاكسازییكردن لە كەرتی بانكی دەكات. ئاشکراشی کرد کە شارەزایانی وەزارەتی گەنجینە و لایەنی پەیوەندارەكانی داراییەكانی ئەمریكا لە بەغدان بۆ ئەوەی هاوكاری عێراق.

مەزهەر محەمەد هەروەها رایگەیاند هەموو بانكانەكان؛ ملكەچی كۆمەڵەی كاری دارایی دەبن، لە رێگەی دووركەوتنەوەی بانكەكان لە كارە داراییە نایاساییەكان وەك "سیپیكردنەوەی پارە" ئەوانیش دەكەونە ژێر چاودێری نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تاوان و تیرۆر لە بانكی ناوەندیی عێراق. 

لە عێراق 55 بانكی تایبەت هەن، كە 24 بانكی بازرگانی و 31 بانكی بانكی ئیسلامی، 16یان لقی بانكی عەرەبی و بیانیین. 28 بانكی تایبەت لەلایەن بانكی ناوەندیی ئەمریكا بێبەشن لە وەرگرتنی دۆلار، زیاتر لە سێ بانكیش بە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سنووردار كراون.