وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ هەموو بەشەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 راگەیاند و قوتابیان دەتوانن لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.

لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە، ئاگاداری قوتابیانی بەشداربووی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکاتەوە، کە ئێستا لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان وەربگرنەوە:

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان کلیک لێرە بکە

هەروەها وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، دوای 1 کاتژمێر لە راگەیاندنی ئەنجامەکان، قوتابیان دەتوانن پەڕەی وەڵامەکانیان (سۆما) ببینن و بۆ ئەو مەبەستەش ئەم لینکەی خوارەوە تەرخانکراوە:

بۆ بینینی پەڕەی سۆما کلیک لێرە بکە

وەزارەتی پەروەردە هیوای سەرکەوتن بۆ تەواوی قوتابیان دەخوازێت.