سێنتکۆم: هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بەردەوامە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، گەڕێکی دیکەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە. 

هەینی 17ـی تەممووزی 2026، فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ( سێنتکۆم ) رایگەیاند، هێرشەکانی سەر ئێران بۆ حەوەتەم شەوی لەسەریەک بەردەوامی هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هێرشەکاندا ئامانجەکانیان لە ناوخۆی ئێران بە ووردی پێکاوە. 

بەپێی راگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، ئەم هێرشانە بە فەرمانی راستەوخۆی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان (سەرۆکی ئەمریکا) ئەنجام دەدرێن، هاوکات ئامانج لە بەردەوامیی ئەم هێرشانە، لاوازکردنی زیاتری تواناکانی سوپای ئێران و رێگریکردنە لە هەر هەڕەشەیەکی ئەگەری.

ئەم هەنگاوەی واشنتن لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژییەدایە کە بۆ کەمکردنەوەی توانای سەربازیی تاران لە ناوچەکەدا گرتوویەتییە بەر.