ناونووسین بۆ پرۆسەی حەج دەستپێکرد
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەروازەی ناونووسینی ئەلیکترۆنی بۆ حاجیان بۆ ساڵانی 2027 و 2028 دەکرێتەوە و بۆ ماوەی 15 رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە تاوەکو 5ـی ئابی 2026 کاتژمێر 12ـی شەو.
وریا بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی کوردستان بە وەکالەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ پرۆسەکە بەگوێرەی راسپاردەی سەرۆکی حکوومەت و وەزیری ئەوقاف بە خۆڕاییە و هاووڵاتییان دەتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن. سەبارەت بە مەرجی تەمەن، رایگەیاند، پێویستە تەمەنی کەسی ناونووسکار لە 25 ساڵ کەمتر نەبێت، مەگەر لە حاڵەتێکدا کە کەسێکی تەمەن گەورە 40 بۆ 50 ساڵ بیەوێت هاوەڵێکی لەگەڵ بێت کە تەمەنی لە 25 ساڵ کەمتر بێت.
هەروەها ئاسانکارییەک بۆ ئەو کەسانە کراوە کە ساڵی رابردوو ناویان تۆمار کردبوو، بە شێوەیەک دەتوانن تەنیا بە دوو کلیک زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە و بچنە ناو تیروپشکەکەوە.
بۆ خۆ تۆمارکردن کلیک لەم لینکە بکە؛