شەش درۆن لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران
سیستەمی بەرگریی هێزەکانی هاوپەیمانان شەش درۆنیان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند پێش ئەوەی بگەن بە ئامانجەکانیان.
سێشەممە، 21ـی تەممووزی 2026، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر چالاک کرا و توانرا شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) لە ئاسمانی ناوچەکەدا تێکبشکێندرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکان ئەمریکا و ئێران بۆ سەر یەکتر زیاتر لە 25 درۆن ئاراستەی هەولێر کراون و سەرجەمیان لە ئاسمان تێکشکێندراون