بارسێلۆنا کۆپی لامین یامالی گواستەوە

کەریم ئەدیێمی یاریزانی نوێی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا
کەریم ئەدیێمی یاریزانی نوێی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا

بارسێلۆنا لە پێگەی فەرمی خۆی گواستنەوەی کەریم ئەدیێمی ئەڵمانی راگەیاند، بارسێلۆنا لە بایاننامەکەی بڵاویکردۆتەوە کەریم بۆ ماوەی 5 وەرز تا ساڵی 2031  گرێبەستی واژۆ کردووە.
کەریم ئەدیێمی لە یەکەم لێدوانی دوایی واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەل بارسێلۆنا گوتی، بەڕاستی باوەڕم نەدەکرد کاتێک بۆ یەکەمجار زانیم بارسێلۆنا منی دەوێت، هۆکاری سەرەکی هاتنم بۆ ئێرە بە هۆی هانزی فلیکی راهێنەری یانەکە بوو.
کەریم ئادیێمی گوتیشی: بارسێلۆنا گەورەترین یانەی جیهانە، چامپیۆنزلیگ گرنگە، بەڵام هەموو شتێك نییە، دەتوانم یارمەتی بارسێلۆنا بدەم بۆ بردنەوەی نازناوەکە، وەك کەسایەتی لامین یامال لە دەرەوە ناناسم، بەڵام ئاستی لەناو یاریگە قسە دەکات و یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، پێم وایە ئاستی تێگەیشتنی من و یامال لەناو یاریگە خەیاڵی دەبێت، ئەو تەنیا توانای بڕینی یاریزان و گۆڵکار نییە، بەڵکو دەتوانێت هەلی گۆڵ بۆ هەموو یاریزانەکان دروست بکات، شێوازی یاریکردنی لەگەڵ من دەگونجێت، من ئەو جۆرە یاریزانەم حەزم لێیە لە پشت بەرگریکارەکانەوە رابکەم و پاس لە هاوڕێیانم وەربگرم، پێم وایە لامین لەوەدا یارمەتیدەرێکی گەورەی من دەبێت.
کەریم ئادێیمی ئەستێرەی لاوی ئەڵمانی لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند لە وەرزی رابردووی بۆندسلیگا لە 28 یاریی بەشداری 11 گۆڵی کردووە، 7 گۆڵ  و 4 ئەسیسیتی بۆ هاوڕێکانی هەبوو. لە 15 یاریی یانەکەی بە شێوەی سەرەکی یاریی کردوو.