داواکاری گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە کارەکەی دوورخرایەوە
وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەنگیان بە لادانی کەریم خان دا
نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بە زۆرینەیەکی رەها دەنگیان بە دوورخستنەوەی کەریم خان، داواکاری گشتیی دادگاکە دا، ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەیەک کە تۆمەتەکانی پەیوەست بە گێچەڵی سێکسی و خراپبەکارهێنانی دەسەڵاتی لە دژی خان سەلماند.
هەینی، 24ـی تەممووزی 2026، دوو دیپلۆماتكار بە ئاژانسی (ئه‌سۆشێتد پرێس)ـیان راگەیاند: نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، ده‌نگیاندا به لادانی كه‌ریم خان، داواكاری گشتیی دادگاكه، ئه‌مه‌ش دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له سه‌رهه‌ڵدانی تۆمه‌ته‌كانی تایبه‌ت به سه‌رپێچی و گێچه‌ڵی سێكسی له دژی، وه‌ك ئه‌وه‌ی پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس له زنجیره‌یه‌ك راپۆرتدا بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، تۆمه‌تی گێچه‌ڵی سێكسی له‌گه‌ڵ یاریده‌ده‌ره‌كه‌یدا ئاراسته‌ی كه‌ریم خانی پارێزه‌ری به‌ریتانی كرابوو، كه ئەو به توندی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
وڵاتانی ئه‌ندام له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، كه ژماره‌یان 125 وڵاتە، به زۆرییهكی ره‌ها "خانیان" له پۆسته‌كه‌ی لادا، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌ته له مێژووی دادگاكه‌دا كه داواكاری گشتییه‌كه‌ی به‌م شێوازه له كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
كه‌ریم خان كه ته‌مه‌نی 56 ساڵه، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی كاتی له كاره‌كانی به‌خشرابوو تا ئه‌نجامدانی ده‌نگدانه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له راپۆرتی لێژنه‌ی جێبه‌جێكاری ده‌سته‌ی چاودێریی سه‌ر به دادگاكه‌دا هاتبوو كه ئەو پێشێلکارییەکی توندی ئەخلاقی ئەنجامداوە.
به گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ئه‌سۆشێتد پرێس بلاوی کردووەتەوە، كه‌ریم خان په‌یوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ ئافرەتە یاریدەدەرەکەی هەبووە و هه‌وڵی داوه رێگریی لێ بكات له به‌دواداچوون بۆ داوا و سكاڵاكانی، له كاتێكدا خان ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
ئاژانسەکە ئەوەی راگەیاندووە، ده‌نگدانی وڵاتان به شێوه‌یه‌كی نهێنی به‌ڕێوه‌چوو، هۆڵه‌ندا كه وڵاتی میوانداری دادگاكه‌یه، ده‌نگدانی خۆی به به‌ڵێ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی راگه‌یاند، به هه‌مان شێوه فه‌ره‌نسا و نه‌رویجیش پێش ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كه بڕیاری هاوشێوه‌یان دابوو.