ئیبراهیم بایش لەگەڵ هەولێر گەیشتە رێککەوتن
یانەی هەولێر لەگەڵ ئیبراهیم بایش یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و یانەی زەفرەی ئیماڕاتی گەیشتە رێککەوتن لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەبێتە یاریزانی نوێی یانەی هەولێر.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان 24 کەوتووە، یانەی هەولێر لەسەر هەموو مەرجەکان لەگەڵ ئیبراهیم بایش رێککەوتووە و بۆ وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە درێسی یانەی هەولێر دەپۆشێت، ئیبراهیم باییش دەبێتە دوازدەیەمین یاریزانی نوێ کە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی هەولێر دەکات.
ئیبراهیم بایش، تەمەنی 26 ساڵە، لە وەرزی 2024 ـ 2025 لە خولی رۆشنی سعوودیە بە درێسی یانەی ریاز یاری کردووە، لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆی 46 یاری، 6 گۆڵ 2 ئەسیستی کرد، لە گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی زەفرەی ئیماراتی کرد، تەنیا 9 یاری بە درێسی یانە ئیماراتییەکە کرد.
ئیبراهیم بایش لە یانەی شورتە دەرکەوت، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی زاخۆ، سناعە، نەفتی وەسەت، زەورا و قوە جەوییە کردووە، وەرزی داهاتووش ئەزموونێکی نوێ لەگەڵ یانەی هەولێر تاقی دەکاتەوە و بەشداریی لە چوار پاڵەوانێتی دەکات کە پێکهاتوون لە چامپیۆنزلیگی کەنداو، خولی ئەستێرەکانی عێراق، جامی عێراق و سووپەری عێراق.