بە فەرمی سەرۆکی نوێی یانەی نەورۆز دیاریکرا
هەشت کەس وەکو ئەندامی دەستەی کارگێری نوێی نەورۆز دیاریکران
هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی نەورۆز ئەنجام درا و هێرش هەورامی لە شوێنی لاهور شێخ جەنگی دەبێتە سەرۆکی نوێی یانەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29 تەمووز 2026، دوای نۆ ساڵ هەڵبژاردن بۆ دەستەی کارگێری نوێی یانەی نەورۆز کرا، هێرش کەمال جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی نوێی یانەی نەورۆز هەڵبژێردرا.
لە هەڵبژاردنەکەی ئەمڕۆی دەستەی کارگێری یانەی نەورۆز تەنیا 99 کەس وەکو ئەندامی دەستەی گشتی ئامادەبوون و دەنگیان دا، هێرش کەمال هەر 99 دەنگەکەی بەدەستهێنا، ئەیوب عەلی بە 87 دەنگ پلەی دووەمی لە هەڵبژاردنەکان بەدەستهێنا.
هەریەکە لە ئومێد عەبدوڵڵا، ئارام عومەر، دلێر عەبدوڵڵا، ئەژین حەمەد، تەنیا حەسەن و ئەردەلان حەمەڕەشید دەنگی پێویستیان بەدەستهێنا و وەکو ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەی نەورۆز هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەکانی دەستەی کارگێری یانەی نەورۆز، مەریوان عومەر و هادی کەریم دەنگی پێویستیان لە هەڵبژاردەنەکان بەدەستـنـەهێنا.
هێرش کەمال، سەرۆکی نوێی یانەی نەورۆز پێشتر یاریزانی تیپی کەمال سەلیمی شاری سلێمانی بووە، لە 2004 وازی لە یارکردن هێنا، لە 2008 بۆ یەکەمجار وەکو ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی نەورۆز هەڵبژێردرا، دواتر لە 2017 وەکو جێگری سەرۆکی یانەی نەورۆز هەڵبژێردرا، لە 2026 بە فەرمی وەکو سەرۆکی یانەکە دیاریکرا.