روبیۆ: دەستکەوتی گەورەمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێناوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند وڵاتەکەی لەسەر ئاستی دیپلۆماسی دەستکەوتی بەرچاوی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێناوە.
هەینی 31ـی تەممووزی 2026، مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، گوتی: "ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرکەوتنی گەورەمان لە بواری دیپلۆماسیدا تۆمار کردووە"، ئاماژەی بەوەش کرد رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کارێکی بێوێنە و مێژووییە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیشی کردەوە، هێشتا کارێکی زۆر لە پێشە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان لوبنان و ئیسرائیل بۆ پاراستنی ئەم ئاشتییە و بونیاتنان لەسەری، بەڵام جەختی کردەوە گەیشتن بەم ئامانجە دەستەبەر دەبێت.
هەروەها روبیۆ، رەزامەندی بزووتنەوەی حەماسی بۆ داماڵینی چەک وەک دەستکەوتێکی گرنگ وەسف کرد.
لەلایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هێرشی توندی کردە سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و بە رێکخراوێکی نایاسایی ناوی برد، راشیگەیاند: "هەوڵمان دا راستییان تێبگەێنین بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمەکەیاندا، بەڵام ئەوان داواکارییەکەیان رەت کردەوە."
ئەم قسانە مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی هەواڵیی 'فۆکس نیوس' رایگەیاند: وڵاتەکەی بە توندی لە ئێران دەدات و. جەختی کردەوە کە جەنگ لەگەڵ تاران "بە باشی بەڕێوە دەچێت.
هاوکات گوتی: "شتێک لەبارەی ئێرانەوە روودەدات"؛ بەڵام بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەمبارەیەوە بخاتەڕوو. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و گرژییە دوولایەنەکان بەردەوامییان هەیە.