دەستەی دەریایی بەریتانیا: لە کەناراوەکانی عومان کەشتییەک هێرشی کراوەتەسەر

دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا  رایگەیاند، راپۆرتێکی سەبارەت بە رووداوێکی ئەمنی پێگەیشتووە کە کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی لە نزیک کەناراوەکانی عومان کردووەتە ئامانج.

دووشەممە 3ـی ئابی 2026، بەگوێرەی راگەیاندراوەکەی دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ، رووداوەکە لە دووریی 20 میلی دەریایی لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری "خەساب"ی عومانی رووی داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاپتنی کەشتییەکە بە دەسەڵاتە دەریاییەکانی راگەیاندووە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزی لە نزیک کەشتییەکە بیستووە، دەستەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کەشتییەکە و تەواوی ئەندامانی تیمەکەی سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانی یان ماددییان بەرنەکەوتووە.

ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدا تۆمار دەکرێت کە گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز و دەریای عەرەب گەیشتوونەتە لوتکە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، چەندین کەشتی گواستنەوەی سووتەمەنی و گازی سروشتی لەم ناوچەیەدا رووبەڕووی هێرشی مووشەکی و درۆن بوونەتەوە، کە واشنتن و تاران هەریەکەیان بە جۆرێک تێوەگلاون لەم قەیرانە نێودەوڵەتییەدا.

هاوکات رووداوەکە دوای ئەوە روویداوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، بڕیاری وەستاندنت هێرشەکانی لە دژی داوە، لە جیاتی جەنگ و ئاڵۆزی بژاردەی دیپلۆماسییەتی هەڵبژاردووە.