ماستانتونۆ دەبێتە هەشتەم یاریزان لەم هاوینە لە ریال مەدرید دەڕوات

ماستانتونۆ, یاریزانی ریال مەدرید بە درێسێکی دروستکراوی فیۆرێنتینا
ماستانتونۆ, یاریزانی ریال مەدرید بە درێسێکی دروستکراوی فیۆرێنتینا

فرانکۆ ماستانتونۆ دەبێتە هەشتەمین یاریزانی ریال مەدرید لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت و پێشبینی دەکرێت پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیا بکات.
لەگەڵ دەستبەکاربوونی جۆزێ مۆرینیۆ وەکو راهێنەری ریال مەدرید جمجۆڵی گوڕانکارییەکانی یانەکە دەستی پێکرد، شەوی رابردوو دوو یاریزانی لاوی ریال مەدرید گۆنزالۆ گارسیا و سیزار پالاسیۆس پەیوەندیان بە یانەی فوولهامی ئینگلیزییەوە کرد و پێشبینی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو فرانکۆ ماستانتونۆش ریزەکانی یانەکە جێبهێڵێت.
دوا بە دوای بێئومێدبوونی لە بەدەستهێنانی خولەکی پێویستی یارییکردن لەگەڵ ریال مەدرید، فرانکۆ ماستانتونۆ، ئەستێرەی لاوی ئەرجەنتینی بیر لە جێهێشتنی مەدرید دەکاتەوە و لە ئێستادا بە دوای دۆزینەوەی یانەیەک دا دەگەڕێت.
ماستانتونۆ لەگەڵ ریال مەدرید نەیتوانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت، هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە ئەرجەنتین و پەیوەندی بە یانەی ریڤەرپلێتی پێشووی بکاتەوە. بەڵام دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ بێت دواڕۆژی ئەو ئەستێرە لاوە لە خولی ئیتاڵی دەبێت.
ڕۆمانۆ دووپاتی کردووەتەوە کە ماستانتونۆ زۆر نزیک بووەتەوە لەوەی بە شێوەی خواستن ڕوو لە یانەی فیۆرێنتینای ئیتاڵی بکات.
ئەم هەنگاوەی فیۆرێنتینا دەرفەتێکی زێڕین دەبێت بۆ ماستانتونۆ تاوەکو لە خولێکی ئاستبەرزی ئەوروپیدا ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشان بداتەوە و خولەکی زیاتری یارییکردن بە دەستبهێنێتەوە.
ماستانتونۆی تەمەن 18 ساڵ، هاوینی 2025 لە یانەی ریڤەرپلێت بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مەدرید گواسترایەوە، لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداریی لە 35 یاری کرد و 3 گۆڵ و ئەسیستێکی کرد و لە زۆربەی یارییەکان وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە.
ریال مەدرید لەم هاوینە دەستبەرداری کارڤاخاڵ، سیبایۆس و داڤید ئالابا بووە و ئێستا ئەم 3 یاریزانە بە دوای یانەیەکدا دەگەڕێن، لە لایەکی دیکەیشەوە ریال مەدرید 3 یاریزانی دیکەی فرۆشتووە، فران گارسیا بۆ ریال بێتیس، ماریۆ مارتن بۆ گیتافی و فرانکۆ گۆنزالێز بۆ یانەی سێڤییا.