کریستیانۆ و جۆرجینا هەزاران کەسیان ناردە "کەوەر"
کریستیانۆ رۆناڵدۆ گاڵتە بەو خەڵکە دەکات
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا لە پۆرتوگاڵ هەزاران کەسیان ناردە کەوەر، دوو هەزار کەس بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز ئامادەبوون، کەچی دواتر بۆیان دەرکەوتبوو نـە زاوا کریستیانۆیە و نـە بووکەکە جۆرجینایە.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیارە ڕۆژی شەممە لە شاری زێدی خۆی لە گەڕەکی فونشا لە دوورگەی مادێرا لە پورتوگال هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز بکات، سەدان هەوادار لە دەوری بووک و زاوایەک کوبوونەوە و وایانزانی رێوڕەسمی هاوسەرگیری کریستیانۆ و جۆرجینایە، کەچی دواتر بۆیان دەرکەوتبوو بووک و زاوایەکە ئەوان نین.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز بەنیازن هاوسەگیری بکەن و ئاهەنگێکی گەورە رێکبخەن، بەڵام هێشتا کات و ساتی ئاهەنگەکە و شیوازەکەی دیار نییە.
میدیاکانی پۆرتوگاڵ دەڵێن، دوێنێ هەزاران کەس لە فونشا کاسێدرال لە دوورگەی مادێرا کۆببوونەوە وایانزانیبوو ئاهەنگی هاوسەرگیری کریستیانۆیە، کەچی دواتر بۆیان دەرکەوتبوو زاوا ناوی نیکۆڵە و بووکەکە ناوی فابیۆیە.
زاوا وێنەی قەرەباڵخی ئاهەنگەکەی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا داناوە و سەری سووڕماوە هێندە خەڵک ئامادەبوون، کریستیانۆ رۆناڵدۆش لە کۆمێنت چەند ئیمۆجییەکی پێکەنینی داناوە و گاڵتەی بەو خەڵکە کردووە کە بە خەیاڵی ئاهەنگی بووک و زاوایەتی رۆناڵدۆ و جۆرجینا لەوێ ئامادە بووینە.
ئەمەش لە کاتێکدا بوو خەڵک لە دەرەوە لە شەقامەکان ڕیزیان بەست بوو، مۆبایل و کامێراکانیان ئامادەکردبوو، دواتر لە بری جۆرجینیا، ژنێک بە ناوی نیکۆڵ گەیشتە ئەوێ بۆ ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ فابیۆی هاوسەری داهاتوو بکات کە لە ژوورەوە چاوەڕێی دەکرد.
دواتر بەشی راگەیاندنی کڵیسای فونشا لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە ژن و مێردێک بەناوی نیکۆڵ و فابیۆ دەکەین، بەداخەوەش ڕۆژنامەنووس و گەشتیار و خەڵکانێکی زۆر لەسەر شەقام تووشی سەرلێشێواوییەکی زۆر بوون تەنانەت بە ناچاری کڵێساکەمان داخست بۆ ئەوەی خەڵکەکە تێبگات".
کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ئەڵقەیەکی پێشکەشی جۆرجینا کرد پێشبینی دەکرێت ئەڵقەکە عەیاری زێڕەکە 30 بێت و بەهای بگاتە 5 ملیۆن دۆلار.