بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆ لە دەروازەی سەیرانبەن رادەگیرێت

کۆمەڵگەی دەروازەی سەیرانبەن ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان، گەشتیاران و شۆفێران دەکات و رایدەگەیەنێت، بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەیان بە تەواوی ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی ئابی 2026، بەپێی ئاگادارییەکی دەروازەی سەیرانبەن، لە رۆژی چوارشەممە (12ـی  ئابی 2026) بۆ ماوەی سێ رۆژ هاتوچۆی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزەکەوە رادەگیرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، رۆژی شەممە 15ـی ئابی 2026، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی سەیرانبەن ئاسایی دەبێتەوە و مەرزەکە بەڕووی گەشتیاران و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

دەروازەی سەیرانبەن یەکێکە لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کە کەوتووەتە سنووری قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیان و بازرگانان بۆ مەبەستی گەشتکردن و ئاڵوگۆڕی کەلوپەلی بازرگانی بەکاری دەهێنن.