یەکەمین پەیامی لیۆنێل مێسی بۆ کۆچی دوایی باوکی

مێسی: زەحمەتە بتوانم بەو ئازارەوە یاری بکەمەوە

لیۆنێل مێسی و خۆرخی باوکی
لیۆنێل مێسی و خۆرخی باوکی

دوای ئەوەی خۆرخێ مێسی باوکی ئەفسانەی تۆپی پێ لیۆنێل مێسی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 68 ساڵی کۆچی دوایی کرد، مێسی پەیامێکی بۆ کۆچی باوکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: سوپاس باوکە بۆ ئەو پەروەردە و فێرکردنە، هێشتا پێویستیم پێت هەبوو، قورسە باوەڕ بەوە بکەم کە جارێکی دیکە ناتبینمەوە.

دەقی پەیامەکەی لیۆنێل مێسی لە ئینستاگرام:
ـ باوکە هێشتا باوەڕ ناکەم تۆ رۆیشتووی و ناگەڕێیەوە، قورسە باوەڕ بەوە بکەم جارێکی دیکە ناتوانم قسەت لەگەڵ بکەم و ناتبینمەوە.
باوکە ئاواتەکەی تۆ هاتە دی کە دەتوەیست لە مۆندیالی 2026 یاری بکەم، بەڵام ئازارەکەت لەگەڵ دەستپێکی مۆندیال دەستی پێکرد و دۆخت خراپ بوو، بەداخەوە نەتوانی ئامادەبیت، هەرچەندە بەردەوام دایکم دەیگوت خەمت نەبێت باوکت باشتر دەبێت و تۆش دەگەیتە یاری کۆتایی و باوکت ئامادە دەبێت.
هەر کاتێل دەگەیشتمە یارییەکی کۆتایی چاوەڕوانی پەیامی تۆ بووم، ئەمجارە گەیشتین یاریی کۆتایی و تۆ نەتوانی ئامادەبیت و هیچ پەیامێکی تۆشم بۆ نەهاتم بەراستی دۆخەکە مەترسیدارە، من چۆن بتوانم جارێکی دیکە بەو هەموو یادەوەری و ئازارە لە دوای تۆ یاری بکەمەوە، بەراستی قورسە.

ـ نازانم باوکە لەمەودوا لە دوای نەمانی تۆ چی بکەم، نازانم چۆن بەرەوپێش بچم، من تەنیا تۆپی پێم کردووە، تۆ هەموو شتەکانی دیکەت بۆ من دەکرد، تۆ لە سەرەتاوە لە تەنیشتم وەکو شاخێک وەستاوی، بۆچی نەتوانی کەمێکی دیکە بەرامبەر ئەو ئازارە خۆڕاگر بیت.

ـ لەبیرمە کاتێک منداڵ بووم، هەر کاتێک لە کار دەگەڕایەوە منت دەبردە مەشق و راهێنان، تۆ بۆ من باوک و هاوڕێ و گەورە و بەڕێوەبەری ژیانم بوویت، زۆرجار من و تۆ دەمەقاڵێمان دەکرد و لەسەر هەندێک شت رێکنەدەکەوتین، بەڵام هەمیشە تۆ لەسەر حەق بوویت، چونکە تۆ هەڵەت نەدەکرد، لە کۆتاییدا شتەکان هەمیشە بەو شێوەیە دەبوو کە لە سەرەتاوە بەمنت گوتبوو.

ـ باوکە سوپاس بۆ هەموو شتێکت، خۆشم دەی باوکە، رۆحت شاد، سوپاس بۆ ئەو پەروەردە و فێرکردنە، هێشتا پێویستیم پێت هەبوو، قورسە باوەڕ بەوە بکەم کە جارێکی دیکە ناتبینمەوە.