نازدار جزیری قامشلۆی هەژاند

نازدار جزیری، خانمە هونەرمەندی دیار، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی "قامشلۆ" وەک دیارییەک بۆ شاری قامشلۆ و رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەم بەرهەمە کە گۆرانییەکی کرمانجی شاد و پڕ وزەیە، دەبێتە سێیەمین کاری فەرمی نازدار جزیری لە ساڵی 2026دا. بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە کەناڵی فەرمی هونەرمەند لە یوتیوب بڵاو کراوەتەوە.

نازدار جزیری بۆ یەکەمین جار ئەم گۆرانییەی لە کاتی بەشداریکردنی لە یەکەمین فێستیڤاڵی هاوینەی قامشلۆ لەسەر تەختەی شانۆ پێشکەش کرد. هەر بەو بۆنەیەوە، دیمەنەکانی ناو فێستیڤاڵەکە و کاتی کۆنسێرتەکە کراونەتە ڤیدیۆ کلیپێکی تایبەت کە بە شێوازی کۆنسێرت کلیپ لەلایەن دەرهێنەر عەلی زەینۆ کاری بۆ کراوە.