ئەمڕۆ مۆڵەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە کۆتایی دێت
مۆڵەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە کۆتایی دێت و پێشبینی ناکرێت ماوەکە درێژ بکرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە داوای لەو هاووڵاتییانە کردبوو کە پێشتر داواکارییان پێشکەش کردووە وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ناویان تۆمار بکرێت، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن. بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی، پرۆسەی وەرگرتنی فۆڕمەکان رادەگیرێت.
کامەران مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدانی هەڵەبجە لەبارەی ئەم پرۆسەیە بە کوردستان24ـی راگەیاند: "کۆی گشتیی ئەو کەسانەی وەک بەرکەوتووی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە، بالیسان، شێخ وەسان و سێوسێنان تۆمار کراون، نزیکەی 400 کەسن".
مستەفا روونیکردەوە، تەنیا لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 1,800 کەس چارەسەری پزیشکی وەردەگرن. لەبەر ئەم جیاوازییە، داوا دەکەن پێداچوونەوە بە ناوی بەرکەوتوواندا بکرێت تا هیچ کەسێک لەو پرۆسەیە بێبەش نەبێت.