دهۆک گرێبەستی یاریزانێکی هەڵوەشاندەوە
یاریزانێکی دهۆک پەیوەندی بە جەویە دەکات
دهۆک لەسەر داوای یەحیا گوڵمحەمەدی راهێنەری، گرێبەستی موهەند جەعازی هەڵوەشاندەوە، یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەی جەویە دەکات.
یانەی دهۆک لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ موهەند جەعازی بەرگریکار واژۆ کرد، بەڵام ئەو یاریزانە نەیتوانی لە یارییە ئامادەکاری و دۆستانەکان رەزامەندی راهێنەرە ئێرانییەکەی دهۆک بەدەست بهێنێت بۆیە دوای 51 رۆژ، بەبێ ئەوەی بەشداریی هیچ یارییەکی فەرمی بکات گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵۆیەکانی بادینان هەڵوەشایەوە.
موهەند جەعازی 29 ساڵ بە رەسەن عێراقییە بەڵام لە سوید لە دایکبووە، پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانەی دهۆک بکات لە خولی ئەمریکا و نەرویج یاری کردبوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کوردستان24 کەوتووە موهەند جەعاز دوای رۆیشتنی لە دهۆک پەیوەندی بە یانەی قوە جەویە دەکات.
دهۆک لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە گرێبەستی 11 یاریزانی وەرزی رابردووی نوێ کردووەتەوە، لە بەرامبەردا دەستبەرداری 12 یاریزان بووە و 15 یاریزانی نوێی گواستووەتەوە.