هەڵەبجە، لە سبەینێوە بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت
پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، لە سبەی 15ـی ئابەوە، بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکوومی 750 دیناری بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت.
هەینی 14ـی ئابی 2026، پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و شۆفێرانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە، دوای هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین، لە سبەینێوە لە سنووری ئەو پارێزگایە بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکوومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابەشدەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پشکی پارێزگای هەڵەبجە زیادکراوە و رۆژانە 2 تانکەر زیاتر لە بڕی پشووتر دەگاتە شارەکە و بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت، هاوکات جەختی لەوەکردووەتەوە، پرۆسەکە لە سبەی شەممە 15ـی ئابی 2026 دەستپێدەکات و لە هەردوو بەنزینخانەی سەرەکی شاردا بەنزین دابەشدەکرێت.