ئێران خەڵات بۆ کوشتنی سەربازانی ئەمریکا تەرخان دەکات
فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، رایگەیاند پاداشتێکی دارایی بە بڕی 30 هەزار دۆلار تەرخانکراوە بۆ هەر کەسێک کە بتوانێت سەربازێکی ئەمریکی دەستگیر بکات یان بکوژێت.
یەکشەممە 16ـی ئابی 2026، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی گشتیی سوپای ئێران، رایگەیاند هەر ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هاوکاریی خەڵک بتوانێت سەربازێکی ئەمریکی دەستگیر بکات یان بکوژێت، 30 هەزار دۆلاری وەک پاداشت پێدەدرێت.
ئەم راگەیەندراوە لە کاتێکدایە، ناوچەکە گرژییەکی سەربازیی توند لە نێوان تاران و واشنتن بەخۆوە دەبینێت، ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە چڕتر بوونەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند گەرووی هورمز بە تەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵی واشنتندایە، لە بەرامبەردا قەرارگەی خاتم ئەلنەبیای ئێرانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەو قسانەی رەتکردەوە و دووپاتی کردەوە، گەرووەکە هێشتا لەژێر سەروەری و کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئێراندایە.