وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەی سێشەممە، 18ـی ئابی 2026، دەست بە دابەشکردنی لیستی مووچە دەکرێت بە وەزارەتەکانی  کەسوکاری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان، زیندانیانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تەندروستی، پەروەردە.

هەروەها رۆژی پێنجشەممە، 20ـی ئابی 2026، کۆتای بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکوومەتی هەرێم دێت بۆ مانگی تەممووز.